KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەرکۆنەی هێرشەکەی کۆپنهاگن دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەدانیمارک ئیدانەی هێرشەکەی کۆپنهاگن دەکات

لیژنەی راگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک، لە پەیامێکیاندا، ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێی سەر مۆڵەکەی کۆپنهاگن دەکەن، کە تێیدا چەندین هاووڵاتی بوونە قوربانی، هاوکات هاوخەمی خۆیان بۆ کەسوکاری کوژراوان رادەگەیەنن و، هیوای چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازن.

دەقی پایەماکە:

دوێنێ لە ڕێککەوتی ٣\٧\٢٠٢٢٢ لە یەکێ لە مۆڵەکانی کۆپنهاگن، کە شوێنێکی بازرگانییە، لەلایەن چەند کەسێکی بەڕەچەڵەک دانیمارکی، تەقەیان لە هاووڵاتییانی مۆڵەکە کردووە و، لە ئاکامدا چەند کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.

ئەوەی کە باس دەکرێ، ئەمانە گرووپێکی ڕاسستن، کە تەقەیان لە پەنابەرەکان واتە سەر ڕەش کردووە، ئێمە وەك دیاسپۆرای کورد لە دانیمارک، ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستییە دەکەین و هیوادارین بکەرانی ئەو کارە بە سزای خۆیان بگەن.

هەر لەو پێناوەدا گەلی کورد بەگشتی و کوردانی نیشتەجێی دانیمارک بەتایبەتی، هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری کوژراوان رادەگەیەنین و، هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین .

لیژنەی ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک

دڵخواز هاشم بەزاز

٤\٧\٢٠٢٢

___

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆنفرانسی ناوەندی ڕەوەندی کورد بەڕێوەچوو

KDC

پۆلیسی ئەڵمانیا خەڵاتی 5 هەزار یۆرۆیی بۆ دەستگیرکردنی باوکێک دادەنێت کە کچە دووگیانەکەی کوشتووە

Karzan

لە پێناو جارێکی دیکە دەرچوونەوەی ئەردۆغان هەوڵی دەستکاری دەستوور دەدرێت

KDC