KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی کانگا ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندن سازدەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و رێکخراوی کانگا ئاهەنگی کۆتایی ساڵی خوێندنگەی ئەمین باڵدار ساز دەکەن

ڕێکخراوی کانگا و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشیاندا، دەڵێن، ئاهەنگی کۆتایی ساڵ بۆ خوێندنگەی کوردی ئەمین باڵدار لە بۆرۆی کرۆیدنی بەریتانیا ساز دەکەن و، خەڵات و دیاریش بەسەر منداڵە بەشداربووەکاندا دابەش دەکەن، هاوکات هەمان رۆژیش ناوی منداڵانی دیکەی کوردی دانیشتووی ئەو وڵاتە بۆ خوێندنی زمانی دایک تۆمار دەکەن.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ئازیزان ڕۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 10/07/2022 کاتژمێر 11 بۆ 3 ی پاش نیوەڕۆ، سەیرانێکی خێزانی لە لۆیدس پارکی کرۆیدن ساز دەکەین و، خەڵات و دیاری بەسەر منداڵەکاندا دابەش دەکەین.

ناونیشانی پارک

Lloyd Park

84 Coombe Rd,

Croydon, CR0 5RA

تکایە بە زووترین کات کۆنفێرمی ئامادە بوونتان بکەن

تێبینی: هاتن بۆ هەموو خێزانێکە و لەهەمان ڕۆژدا ناوی منداڵان تۆمار دەکەین بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023

___

کوردستانییانی ستۆکهۆڵم پشتگیری لە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دەکەن

nusar1

فواد حسێن تووشی کۆرۆنا بوو

KDC

پیرانشارییەک دەبێتە سەرۆکی پەرلەمانی نەرویج

KDC
KDC

FREE
VIEW