KDC

ئەحمەد شەرع پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات

سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ هەینی 9ی كانوونی دووەمی 2026 ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆكی سووریا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە كرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی سووریا و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیری و هەماهەنگیی هاوبەش كردەوە.

هەروەها سەرۆك شەرع ئەوەی دووپات كردەوە كە كورد پێكهاتەیەكی ڕەسەن و سەرەكیی گەلی سووریایە و جەختی لە پابەندبوونی تەواوی دەوڵەتی سووریا بۆ گەرەنتیكردنی هەموو مافە نیشتیمانی و سیاسی و مەدەنیەكانی كورد لەگەڵ پێكهاتەكانی تری سووریا بە شێوەیەكی یەكسان و بێ جیاوازی كردەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ئەو تێروانینەی سەرۆك شەرع هەبوو و پشتیوانی خۆی بۆ ویست و ئاواتی سووریەكان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێك ڕاگەیاند كە هەموو لایەن و پێكهاتەكان بگرێتەخۆ و تێیدا هاوبەش بن.

هەروەها جەختیشی لە پێویستی بەردەوامیی ڕاوێژ و هەماهەنگی كردەوە ئەویش لەپێناو ڕەچاوكردنی بەرژەوەندیی هەموو لایەك و پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی.

___

چین : ١٠٠هەزار ڤاکسینی سینۆفارم ڕەوانەی هەرێم دەکات

KDC

رادیۆی WDRـی ئەڵمانی بەشە کوردییەکەی دادەخات

Karzan

شێرکۆ ئەلیاسی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهانی بردەوە

KDC