KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبای ئاراستەی نەدیم زەهاوی دەکات

بەبۆنەی دەستنیشانکردنی نەدیم زەهاوی وەک وەزیری دارایی وڵاتی بەریتانیا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، لە پەیامێکیاندا پیرۆزبایی خۆیانی ئاڕاستە دەکەن و، هیوای سەرفرازی بۆ دەخوازن.

دەقی پەیامەکە:

بۆ بەڕێز نەدیم زەهاوی، بەبۆنەی دەستنیشانکردن و بوونتان بە وەزیری دارایی حکوومەتی بەریتانیا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمانتان ئاڕاستە دەکەین، دڵخۆشین بە وەرگرتنی وەها پۆستێکی گرینگی وڵاتێکی بەهێزی وەک بەریتانیا، هیواخوازین لەو پۆستەدا سەرفراز و سەرکەوتوو بن، هاوکات ببنە هاندەرێک بۆ کوردانی دانیشتووی ئەو وڵاتە کە تێکەڵی سیاسەت و ئیدارە و کەلتووری وڵاتەکە بن و، لەو ڕێیەشەوە خزمەتێک بە گەلی بەریتانی بکەن، هاوکات کاریگەریشیان هەبێ بەسەر سیاسەتی ئەو وڵاتەوە بەرانبەر کورد.

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا
6ی7ی2022

___

فینلەندا: تیپێکی سەربە ناوەند توانیان ئەم پلەیە بەدەستبێنن

nusar1

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ بە ئەندام بونیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

پۆڵەندا خاکی کراوەیە بۆ وەرگرتنی بۆمبە ناوەکییەکانی ئەمەریکا

nusar1