KDC

یۆنان: لە هەڵمەتێکی پۆلیسدا چەند باندێکی بازرگانیکردن بە کۆچبەران دەستگیردەکرێن

هاوشێوەی وڵاتانی ئەوروپا بۆ دەستگیرکردنی باندەکانی بازرگانیکردن بە کۆچبەران، پۆلیسی یۆنان، لە هەڵمەتێکی هەواڵگری گەڕاندا، توانیان 12 کەس دەستگیر بکەن و، 19 کەسی دیکەیش تۆمەتبارن لەگەڵ ڕێکخراوێکی تاوانکاری نێونەتەوەی بە بازرگانیکردن بە کۆچبەران.

بەگوێرەی لێدوانی پۆلیس، لە هەڵمەتێکدا لە ناوچەی باتیکای ئەسینای پایتەخت، توانیان
لە هەفتەی ڕابردوو 9کەسی بیانی دەستگیر بکەن، کە گومانیان لێدەکرێت لەگەڵ باندێکی چەتەی بازرگانیکردن بە کۆچبەران کاریانکردبێت، هەروەها سێ کۆچبەریش لەگەڵ 19 کەسی دیکە، کە هاوکاری ئەو باندانە بوون، دەستگیرکراون.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی مهاجر نیوز، کە لە سەرچاوەیەکی پۆلیس وەریگرتووە و بڵاویکردۆتەوە، ئەو باندانە هاوکاربوون لە گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ یۆنان و، دابینکردنی جێگا بۆیان، دواتر بەنرخێکی زۆر هەوڵی گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا داوە، هەروەها گواستنەی کۆچبەران لە تورکیا بە بەکارهێنانی بەلەمی بچووک، یا لەڕێگای وشکانی و بە ڕێگای نایاسایی، کۆچبەرانیان گواستۆتەوە.

جێی ئاماژەیە، هەڵمەتەکانی یۆرپۆل لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەردوامە بۆ دەستگیرکردنی باندەکانی بازرگانیکردن بە کۆچبەران، لەسەرەتای مانگی حەوتدا، هەشت وڵاتی ئەوروپا توانیان چەندین گروپی لەو شێوەیە دەستگیر بکەن.

سۆران حەسەن

___

هونەرمەندی کەمانچەژەن گۆران ئیراهیم خەیات سەردەمی زێڕین لەدەستی ئەم هونەرمەندانەوە مۆمی خۆی داگیرساند

KDC

مێرکل لە بارەی کێشەی کۆچبەران پەیوەندی بە لۆکاشینکۆوە دەکات

KDC

چوار بەیەک گەیشتنی گرنگ ئەمشەو لە گروپەکانی جامی ئەوروپا

KDC
KDC

FREE
VIEW