KDC

نەمسا: سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ڕێکخراوی ئاشتی جیهانی کرد

لەسەر بانگهێشتی یەکێتی ئاشتی جیهانی لە ڤیەننا، نزار موساسەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى لە نەمسا،

بەشداری کۆبوونەوەیەکی کرد.

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی د. ئۆتۆسکا و جاک ماریون، سەرۆکی یەکێتی ئاشتی جیهانی لە ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەربارەی کۆنفرانسی سەرکردەکان و لوتکەی ئەم دواییە لە سیئۆل/کۆریا بەڕێوەچوو و، تەوەری لوتکەکە کە ئاشتییە لە ئەفریقا و جیهان، پێشکەش کرا.

کۆبوونەوەکە یاوەری بوو بە ڕێزگرتن لە چەند چالاکوانێکی ئەکادیمی بەبۆنەی دەرچوونیان وەک باڵیۆزی ئاشتی، کە تێیدا سەرۆکی فیدراسیۆنی ئاشتی جیهانی لە نەمسا، پیتەر حەیدەر، بەڵگەنامەی باوەڕپێکردنیان وەک باڵیۆزەکان بۆ ئاشتی پێشکەش کردن

___

کۆبونەوەی واشتن و پەکین بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکانی نێوانیان

KDC

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

Harmn

کاروچالاکیەکانی مانگی 5ی ساڵی 2024 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC