KDC

کەنەدا: بەهەزاران کەس بەشداریان لە ڕێپێوانی پشتگیری لەخۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران کردبوو

لە شاری تۆرنتۆ کەنەدا بەهەزاران کەس بەشداری لە ڕێپێوانێکی گەورەیان کرد ، کەبۆ پاڵپشتی و پشتگیری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ڕێکخرابوو

بەپێی ڕاپۆرتی پۆلیسی تۆرنتۆ نزیکەی پەنجا هەزار کەس بەشداربوون ،و لە شەقامەکانی ئەو شارە ڕێپێوانی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکان و دژی کوشتنی ژینا ئەمینی 22ساڵ ورەفتاری هێزەکانی سەرکوتکاری کۆماری ئیسلامی و بۆردومانکردنی کەمپی کوردانی ڕۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان شەرمەزارکرد

جێی ئاماژەیە لە ناوەڕاستی مانگی نۆ بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندان سازکرا و دواتر ناڕەزایەتییەکان شارەکانی تری ئێرانی گرتۆتەوە، بەوهۆیەوە ڕۆژانە هاوڵاتیان و چالاکوان دەستگیردەکرێن یان دەبنە قوربانی رەفتاری هێزەکانی سەرکوتکاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ،کەبەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئێران کە بارەگەکەی لە وڵاتی نەرویجە تا ڕۆژی هەینی 89کەس لە خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران گیانیان لەدەستداوە .

س/ح

___

کۆنفیدراسیۆنا ڕەڤەندا کوردستانی ،(11)مین ساڵڤەگرا جێنۆسایدا کوردێن ئێزدی ل چەندین باژارێن دیاسپۆرایێ ب بیرتینە.

Harmn

ئەمەریکا زۆرترین هاووڵاتی ئەفغانی بۆ وڵاتەکەی دەگوازێتەوە

KDC

وەین مەرۆتۆ: هێرش بۆ سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی یاسا و سەروەرییە

KDC