KDC

نوێنەری کۆنفیدراسیۆن بەشداریی سیمینارێکی تایبەت بە چەکی ئەتۆم کرد

 

نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداریی سیمینارێکی تایبەت بە چەکی ئەتۆمیی کرد، کە لە واشنتن بەڕێوە چوو.

ڕۆژی پێنجشەممە  ڕێکەوتی ١٩ی٦ی٢٠٢٥ مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداریی سیمینارێکی ناوەندی ستیمسۆنی کرد، کە دامەزراوەیەکی بیرکردنەوەیە لە واشنتن.
سیمینارەکە بە ئامانجی تیشک خستنەسەر پرسی ناوەکی و مەترسییەکانی چەکی ئەتۆم بوو، کە بۆ دیپلۆمات، لێکۆڵەر و نوێنەری رێکخراوەکان پێکهێنرا بوو.

لە سەرەتادا، باری لێچمان دامەزرێنەری دامەزراوەی ستیمسۆن، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و پاشان دەرگای گفتوگۆی کردەوە تاکوو وتاربێژ وەڵامی پرسیارێکی بنەڕەتی بداتەوە: ”ئایا هێشتا داهاتوویەک بێ چەکی ئەتۆمی مومکینە – ئەگەر وایە، چۆن ئەمە مسۆگەر دەبێ؟
وارد هایس ویلسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (RealistRevolt) و نووسەری پەرتووکی داهاتوویەک بە بێ چەکی ئەتۆمی” وتارکەی خۆی پێشکەش کرد.
وتاربێژ باسی لەوە کرد، کە نۆ وڵاتی جیهان خاوەنی چەکی ئەتۆمین- چوار لەو وڵاتانە سەرقاڵی ململانێی بەردەوامن. قەیرانە جیۆپۆلیتیکییەکان، کە لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیدا ئاڵۆزتر دەبن، تەنیا مەترسییەکانی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمییان زیاد کردووە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی جەماوەری لێ کەوتووەتەوە.

لەمیانەی سیمینارەکەدا، نوێنەری کۆنفیدراسیۆن پەرژایەسەر مەترسییەکانی چەکی ناوەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری دەستوێڕاگەیشینی گرووپە توندئاژۆ و میلیشیاکان بەو چەکانە.

رەحیم رەشیدی، هەر لەو سۆنگەیەشەوە ئەوەی شیی کردەوە، کە جیهان دەبێ مەترسی پرۆژەی چەکی ناوەکی ئێران بە جددی وەرگرێ و رێگری بکەن لەوەی ناوچەیەکی ئاڵۆزی وەکوو رۆژهەڵاتی ناڤین ببێتە مەیدانی کێبڕکێ و ململانێی ئەتۆمی.

___

بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ناوەند و کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا

KDC

ئەڵمانیا بودجەیەکی 112ملیار دۆلار بۆ سوپا دابین دەکات

nusar1

ئاگادارییەک بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک

nusar1