KDC

بەلجیکا: پەیامی پشتیوانی شفا بارزانی و کۆنفیدراسیۆن بە پاڵەوانێکی کورد درا

 

بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەگەڵ پاڵەوانێکی کوردی دانیشتووی بەلجیکا کۆبووەوە،  پەیامی پشتیوانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی و کۆنفیدراسیۆنی پێگەیاند.

مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەکانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، لەگەڵ فەرشاد گردکانە، وەرزشوانی خەڵکی کرماشان، لە کێشی ٩٤ کیلۆ لە وەرزشی (جوجیت سۆ)، لە ئاستی ئەوروپا، کە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و خەڵاتەکەی  بە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان پێشکەش کردووە، کۆ بووەوە.

 

 

رەحیم رەشیدی، لەو دیدارەدا، وێرای گەیاندنی سڵاو و پشتیوانی کۆنفیدراسیۆن و پەیامی پشتیوانی کاک شفا بارزانی  سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، بۆ ئەو یاریزانە سەرکەوتووە، هاوکات باسی لەوەش کرد، کە لە دونیای ئەمڕۆدا وەرزش لە بواری دیپلۆماسی و ناساندنی گەلاندا دەورێکی باڵای هەیە و پێویستە لاوانی کوردستان لەم بووارەدا پتر چالاک بن و بایەخ بە ناساندنی کوردستان و خواستە ڕەواکانی بۆ رزگاری و سەربەستی بدەن.

لای خۆیەوە فەرشاد گردکانە، وێڕای دەربڕینی دڵخۆشی خۆی لەو دیدارە و بەسەرکردنەوەی، پەیامی پشتیوانیی شفا بارزانی و کۆنفیدراسیۆنی بە هەنگاوێکی دڵخۆشکەر و بەرپرسانە لێکدایەوە و ڕای گەیاند، کە ئەو کارەی کۆنفیدراسیۆن پتر پاڵپشتی دەکات تاکوو لە رێگای وەرزشەوە پتر خزمەتی دۆزی ڕەوای کوردستان بکات.

شیاوی باسە، هەر لەو گەشتەدا، مستەر کورد، چەند كەسێكی لە ئەندامان و دۆستانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا بەسەر کردەوە، کە لە ناویاندا بەڕێزان ناسك نەسیری و ڕۆنی مەزڵوم بوون و سەبارەت بە خەبات و تێکۆشانی ڕەوەندی کوردستانی لەو وڵاتە بیروڕای لەگەڵ گۆڕینەوە.

___

کۆنفدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی کەناڵی ڕووداو دەکەن

nusar1

لە پێناو جارێکی دیکە دەرچوونەوەی ئەردۆغان هەوڵی دەستکاری دەستوور دەدرێت

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی جنێف گردبونەوەیەکی پاڵپشتی بۆ ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدا

nusar1