لە بەردەوامی پرۆژەی فێربوونی زمانی دایکی کۆنفیدراسیۆن، چەندان منداڵی کوردی دانیشتووی ناشڤیلی ئەمریکا، بڕوانامەی فێربوون و نووسینی زمانی کوردییان لە لایەن وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێبەخشران.
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی خوێندنی زمانی کوردییان بۆ منداڵانی کوردی تاراوگەنشین دەستپێکردووە، کە ئەم ساڵ ٦٥ منداڵی کورد لە ناشڤیلی ئەمریکا دوای تەواوبوونی خولەکەیان، لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڕوانامەیان پێبەخشران، کە لە ئێستادا دەتوانن بنووسن و بخوێننەوە و گفتوگۆی پێبکەن.
جێی باسە، سەرەتا پڕۆژەی فێربوونی زمانی دایک، لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، وەک پڕۆژەیەکی نەتەوەیی و خەمخۆرییانە بۆ منداڵانی کوردی تاراوگەنشین پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کرا، خۆشبەختانە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر دا و بە دەم خەمخۆری کۆنفیدراسیۆن هات و نزیکەی چوار ساڵە ئەو پڕۆژەیە لە سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە بۆ خزمەتی زمانی کوردی و منداڵانی کورد بەردەوامە.

