KDC

سویسرا: ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانیی بەشداریی وۆرکشۆپێکیان لەسەر پەیماننامەی لۆزان کرد

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بازل -سویسرا، بە نوێنەرایەتیی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا (زیورخ، بازل، جنێف) بەشداریی وۆرکشۆپێکی بۆ یادی ١٠٢ ساڵەی پەیماننامەی لۆزان کرد، کە لە لایەن ئەنستیتیوتی کورد لە شاری لۆزان ڕێک خرابوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی٧ی٢٠٢٥، فەیزییە پەریشان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی بازل، بە نوێنەرایەتیی ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا، بەشداریی لە وۆرکشۆپێکی تایبەت بە یادی ١٠٢ ساڵەی پەیماننامەی لۆزان کرد، کە لە ژێر ناوی “مافی چارەی خۆنووسین و ئایندەی کورد” لە لایەن ئینستیتیوتی کوردی لۆزان بەڕێوە چوو.

جێگایی باسە، وۆرکشۆپەکە بە بەشداریی نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و کەسایەتی و ڕۆشنبیران و نوێنەری ڕێکخراوەکان لەسەر کۆی پەیماننامەکە بیر و بۆچوونی خۆیان خستەبەر باس.

___

ئەنجوومەنی ئاسایش ستایشی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات و هۆشداریش لە هەڕەشەکان دەدا

KDC

دوو هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتەوە گوازرانەوە

KDC

ڕوسیا سزایی دارایی گۆگل دەدات

Harmn