KDC

کۆبونەوەیەک بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا لە مۆرهێد ـ میناسوتا ئەنجامدرا

 

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، لەگەڵ ناوەندەکانی لە سەرانسەری جیهاندا، بەیەک دەنگ و یەک ڕەنگ پشتیوانی خۆیان بۆ کوردستان و بە تایبەتی کوردانی ڕۆژاڤا دووپات دەکەنەوە.

لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی١ی٢٠٢٦لە شاری مۆرهێد لە ویلایەتی میناسوتای ئەمریکا، بە هەماهەنگی ناوچەی مۆرهێدی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کۆبونەوەیەکی گشتی بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژائاوا ئەنجامدرا.

لە کۆبونەوەکەدا، بە ناوی کوردانی دياسپۆرا، نامەیەک ئاراستەی ئەندامانی کۆنگرێس و سيناتۆرەکانی ویلایەتی میناسوتا کرا، داوای هەنگاوی سیاسی و مرۆڤایەتی کرا بۆ پشتیوانی پرسی ڕۆژائاوا و مافە ڕەواکان.

هەروەها لە درێژەی چالاکییەکەدا، باس لە پێویستی هاوکاری مرۆیی بۆ کوردانی ڕۆژئاوا کرا، بە تایبەتی لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازی بارزانی، و بۆ ئەم مەبەستە بڕیار درا کۆمەکی دارایی و مرۆیی کۆبکرێتەوە

___

ئافرەتێک دوای بردنی چەندین دەفتەر دۆلار بە ناوی دامەزراندن و هەلیکار گیان لە دەست دەدات

KDC

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا داوای خۆبەدەستەوادان لە سەربازانی ئۆکرانی دەکات

nusar1

لە ئاکامی هێرشێکی دوو موسڵمان بۆ سەر سەربازانی ئیسرائیل کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و یەكێ لە هێرشبەرەکانیش کوژراوە

KDC