KDC

ترەمپ بۆ ئەوروپا: وەرگرتنی کۆچبەران وڵاتەکانتان بەرەو وێرانبوون دەبات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕەخنەی توند لە سیاسەتی کراوەی وڵاتانی ئەوروپا بەرانبەر کۆچبەران دەگرێت و هۆشداری دەدات لەوەی کە وەرگرتنی کۆچبەران و تاوانبارانی وڵاتانی جیهانی سێیەم، کیشوەری ئەوروپا بەرەو کارەسات و وێرانبوونێکی خێرا دەبات.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، وڵاتانی ئەوروپی ئێستا خەریکە وانەیەکی قورس و تاڵ فێر دەبن، بە بڕوای ئەو، کاتێک وڵاتێک دەرگا بە ڕووی تاوانبارانی جیهانی سێیەمدا دەکاتەوە، ئەوا لە ماوەیەکی زۆر کورت و تەنیا لە چاوتروکانێکدا، خۆی دەگۆڕێت بۆ وڵاتێکی جیهانی سێیەم.

ترەمپ باس لەوەش دەکات، هەڵبژاردنی ئەو وەک سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکی زۆر هەستیار و چارەنووسسازدا بووە، چونکە توانیویەتی ڕێگری بکات لەوەی وڵاتەکەی بە هەمان دەرد و چارەنووسی وڵاتانی ئەوروپا بچێت، بەتایبەتی لە ڕووی لێکەوتە نەرێنییەکانی کۆچی نایاسایی و لێشاوی هاتنی تاوانباران بۆ ناو خاکەکەی.

پرسی کۆچبەران یەکێکە لە گەرمترین و ئاڵۆزترین پرسەکانی سەدەی 21، لە ساڵی 2015ەوە کیشوەری ئەوروپا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بێپێشینەی کۆچبەران بووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی سیاسی و ئەمنی لە زۆربەی وڵاتانی ئەو کیشوەرەدا و هاوکات باڵی بەسەر گەشەی خێرای پارتە ڕاستڕەوەکاندا کێشاوە، لە بەرانبەردا، دۆناڵد ترەمپ هەمیشە سیاسەتێکی توندڕەوانەی دژی کۆچی نایاسایی پەیڕەو کردووە و ئەم پرسە یەکێک بووە لە پایە سەرەکییەکانی سەرکەوتنەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا، ترەمپ بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە کە پاراستنی سنوورەکان و داخستنی دەرگاکان بە ڕووی کۆچبەرانی نایاساییدا، تاکە گرەنتییە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی و سەقامگیریی ئابووریی ئەمریکا، و نایەوێت وڵاتەکەی باجی هەمان ئەو هەڵانە بدات کە سەرکردەکانی ئەوروپا لە ساڵانی ڕابردوودا کردوویانە.

___

ڕوسیا گەورەترین بنکەی گەنجینەی سەربازی ئۆکرانیای موشەکباران کرد

Harmn

ئەستەمبول:هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی دەستپێدەکات

Harmn

وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی دەرکرد

KDC