KDC

داوا لە کوردانی دیاسپۆرا دەکرێت بەشداریی ئەم راپرسییە بکەن

راپرسییەک بۆ ناسینەوەی کێشەکانی گەڕانەوەی کوردانی دیاسپۆرا بۆ کوردستان لەلایەن دوو مامۆستای کورد لە دوو زانکۆی ئەورووپی و کوردستان بە شێوەیەکی زانستییانە دەکرێت، کە ئامانج لێی دیاریکردنی برینەکان و چارەسەر کردنیانە.

دکتۆر عەبدولڕەحمان دەروێش، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی KDC رایگەیاند، کە ئەم راپرسییە بە شێوەیەکی زانستیی ئەنجام دەدرێت و دەرەنجامەکانی دواتر لە گۆڤارێکی زانستیی تایبەتدا بڵاو دەکرێنەوە.

ئەوەشی باس کرد، کە توێژینەوە زانستییەکە لەلایەن دوو مامۆستای زانکۆ، کە خودی خۆی مامۆستا لە زانکۆی سۆران و مامۆستا سامی مەتی مامۆستای زانکۆی لیستەری بەریتانیا بەڕێوە دەچێت.

ئامانجی توێژینەوەکەشی روون کردەوە، کە هەوڵ دەدرێت ئەو بەربەستانە دەستنیشان بکرێن، کە کاریگەرییان لەسەر پەیوەندی و گەڕانەوەی کوردانی دیاسپۆرا بۆ زێدی خۆیان هەیە. هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو برین و کێشانە دەکرێت، کە پێویستییان بە چارەسەر هەیە، تا لە ڕێیانەوە گەڕانەوەی کوردان و توانا و وزەکانیان بۆ خزمەتی کورد و کوردستان بەکار بهێنرێن و سوودیان لێ وەربگیرێت.

ئەو ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئێستاش لەگەڵ مامۆستا سامی مەتی و خاتوو عەدالەت عومەر، راپرسییەکی دیکەیان لەسەر بابەتی گەڕانەوەی کوردانی دیاسپۆرا ئەنجام داوە، بەتایبەتی لەبارەی کاریگەریی ئەنفال و جینۆساید لەسەر کۆمەڵگەی کوردی و نەگەڕانەوەی کوردانی دیاسپۆرا.
بەپێی ئەو ڕوانگەیەی لە توێژینەوەکەدا باس کراوە، ئەزموونی ئەنفال و جینۆساید لە هەستی تاکی کورددا کاریگەریی قووڵی جێ هێشتووە و یەکێکە لە هۆکارەکانی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ، کە وا لە هەندێک کەس دەکات ژیان لە دەرەوەی زێدی خۆیان هەڵبژێرن و دوور بن لە مەترسی لەناو بردن.

دکتۆر عەبدولڕەحمان هەروەها دەڵێت، دەرەنجامی ئەو توێژینەوەیە بە شێوەیەکی زانستیی پێشکەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکرێت، چونکە لێکۆڵینەوەکە پەیوەندیی نێوان ڕێگری لە جینۆساید و کەم کردنەوەی دیاردەی کۆچ هەیە، دەتوانێت بۆ زۆر وڵات و کۆمەڵگەی جیهان سوودبەخش بێت، بەوەی وڵاتانی جیهان رێگری لە ئەنفال و جینۆساید کردنی گەلان بکەن، ئەوا دیاردەی کۆچیش کەمتر دەبێتەوە.

جێی باسە، کوردانی دیاسپۆرا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بەشداری لە راپرسییەکەدا بکەن و سەرجەم زانیارییەکان پارێزراون.

https://forms.cloud.microsoft/e/cEhGB3ZXGw?origin=lprLink

___

بەلجیکا: ناوەندی رەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەی ناوەند و کۆمەڵە کوردییەکان دەکات

Harmn

روسیا: پارتی دەسڵاتدار لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی وڵات سەرکەوتنی ڕاگەیاند

KDC

بیلاڕوسیا بەڵگەی لەسێدارەدان و کۆمەڵکوژى پەنابەرانی لەلایەن پۆڵەنداوە داوەتە عێراق

KDC