وەزیری ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، کە لە بەرنامەیاندایە لەمەو بە دوا، مافی پەنابەری بدەنە ئەو کەسانەی لە جەنگ هەڵاتوون، هاوکات بە شێوەی یاساییش دەیانبەنە بەریتانیا.
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا شەبانە مەحمود رایگەیاند، بەرنامەیەکی نوێ بۆ پێدانی مافی پەنابەری دادەنێن، بەتایبەتی بۆ ژنان و کچانی فەڵەستینی و ئەفغانی، کە بەهۆی جەنگ و چەوسانەوە هەڵاتوون.
لە قۆناغی یەکەمدا، سەدان پەنابەر لە ڕێگەی کەناڵی یاسایی و سەلامەتەوە دەهێنرێنە بەریتانیا، دواتر دەتوانرێت ڕێژەی وەرگرتنیان بگاتە چەند هەزار کەسێک لە ساڵێکدا.
بەرنامەکە بە هاوبەشی لەگەڵ UNHCR و IRAP جێبەجێ دەکرێت و ئامانجی ئەوەیە، کە پەنابەران لە هەوڵی گەیشتنی نایاسایی بەریتانیا لە ڕێگەی دەریای مانش دوور بخاتەوە.

