KDC

ئەلجەبری: کوڕی سەلمان گوتی کە ویستویەتی ساڵی 2014 شا عەبدوڵا تیرۆر بکات

ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی سعوودیە، سەعد ئەلجەبری بەڵگەکانی ئاشکراکردووە، کە محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعوودییە ئامادەیی تیرۆرکردنی شا عەبدولا بن عەبدولعەزیزی کۆچکردوو بووە.

جەبری ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ 60 خولەکی سی بی ئێس نیوز، وردەکاری دیدارێکی ساڵی 2014ی ئاشکرا کرد، کە تێیدا شازادە ئیبن سەلمان بە محەمەد بن نایف، بەرپرسی هەواڵگری ئەوکاتی سعوودیەی ڕاگەیاندووە، کە دەیەوێت شا عەبدوڵا بکوژێت.

ئەلجەبری نایشارێتەوە، کە پێشبینی ئەوە دەکات ڕۆژێک بکوژرێت، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، شازادەی سعوودیە تیمێکی ناردووە بۆ کەنەدا، تا هەوڵی تیرۆرکردنی بدەن.

ئەو گوتی:  کە ئاگادارکراوەتەوە لە هیچ باڵەخانەیەکی دبلۆماسی سعوودیە لە کەنەدا نزیک نەبنەوە و نەچێتە کونسوڵخانە، یا باڵیۆزخانە.

___

کازمى: کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی جێگەی پێزانینە

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەشاری نۆیرنبێرگ یادی نەورۆزیان کردەوە 

KDC

گەنجێکی ئۆکرانی جموجۆڵەکانی سوپای ڕوسیا لە ڕێی ئاپڵەوە ئاشکرا دەکات

nusar1