KDC

لە شاری سلێمانی ئاهەنگەکانی سەری ساڵی ڕاگیران

قائیمقامی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دەربڕینی هاوخەمی سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەكەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لەشاری سلێمانی هیچ بۆنەیەك ئەنجام نادرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (2021.12.21) ئاوات محەمەد، قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، لەدیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن و ئامادەكارییەكانی شاری سلێمانی بۆ هاتنی ساڵی نوێ كۆبوەوە.

دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبونەوەكەی ئاشكرا كرد و وتی، بۆ دەربڕینی هاوخەمی سلێمانی بۆ قوربانیانی لافاوەكەی شاری هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆرستانی داعش، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زاینییەوە لەشاری سلێمانی هیچ بۆنەیەك ئەنجام نادرێت

___

کرێکارێکی مەهاباد گیان لەدەست دەدا

KDC

فەرەنسا :چەند قاچاخچییەکی عێراقی سزا دەدەرێن

Harmn

بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە سەرۆکی یانەی Kurdish Fc کرد

Harmn