KDC

لەسەر راوەستانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتى بارى شارستانى و پاسپۆرتی عێراق رایگەیاند، کێشەى یاسایی هۆکارى وەستانى پڕۆسەى پاسپۆرتى ئەلیکترۆنییە.

ریاز کەعبى بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتییەکە، رایگەیاند، پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى یەکێکە لە رێککەوتنەکانیان لەگەڵ رێکخراوى فڕۆکەوانى جیهانى و، ناتوانن بەبێ وەرگرتنى رەزامەندى ئەو کارە بکەن.

ئەوەشی خستە ڕوو، بەشى پلاندانان و یاسایی ئەمیندارێتى گشتى ئەنجومەنى وەزیران، تێبینى لەسەر گرێبەستى کۆمپانیاى ئوفق السماء هەیە و دەڵێت قبوڵکراو نییە.

لەبارەى کارتى نیشتیمانییەوە، کەعبى دەڵێت، شەڕى داعش هۆکارى دواکەوتنى کارکردن بووە لەو پڕۆژەیە و، لە ئێستادا زیاتر لە نیوەى عێراقییەکان وەریان گرتووە

___

ناتۆ داوا لە تورکیا دەکات سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت

nusar1

هەشتەمین خولی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران

nusar1

سەرۆکی ئەمەریکا و گرووپی جی٧ کۆدەبنەوە لەسەر پرسی ئەفغانستان کۆدەبنەوە 

KDC