KDC

ئەڵمانیا کەناڵی RT ڕووسی داخست

ئەڵمانیا پەخشی كەناڵی RTی رووسی بە زمانی ئەڵمانی ڕادەگرێت و مۆسكۆش هەڕەشە دەكات.

ئەڵمانیا بڕیاریدا پەخشی كەناڵی RTی رووسی کە بە زمانی ئەڵمانی پەخش دەکات، ڕابگرێت و، لە بەرانبەریشدا، سێرگی نیچایێڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە بەرلین، ڕایگەیاند وڵاتەکەی وەڵامی ئەو هەنگاوە دەداتەوە، بەڵام شێوازی وەڵامدانەوەكەی ئاشكرا نەکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، کە بەڵام بژاردەی جیاواز لە بەردەستە و، چەندین ڕۆژنامەنووسی ئەڵمان لە ڕووسیا كاردەكەن.

باڵیۆزی ڕووسیا جەختیشیكردەوە، كە نایانەوێت بكەونە ململانێوە، بەڵام خوازیارن كەناڵەكەیان لە ئەڵمانیا، ماف و هەلی كاركردنی هەبێت و بە هێمنی كارەكانی خۆی بكات

___

هونەرمەندی شێوەکار و خۆشنووس مامۆستا عومەر عەلی کۆچی دوایی کرد

Harmn

بکوژانی خانمە پاڵەوانە کوردەکەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن

KDC

بۆمبێک بە کاروانی هێزێکی هاوپەیمانان دەتەقێتەوە

KDC