KDC

چاڤی هێرناندێز: سێ خاڵی ئاڵتونیمان بەدەستهێنا

دواى بردنەوەکەى بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا لە خولى ئیسپانیا، چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەرى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەکرد، سێ خاڵى ئاڵتونییان بە دەستهێناوە و ئێستاش بە خاڵێک لە پلەکانى سەرکەوتن بۆ خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپاوە دوورن.

چاڤى ئەوەشی روونکردوەتەوە، ئەوان بە لە دەستدانى چەندین یاریزانەوە هاتوون بۆ یارییەکە، هەر بۆیە داواى دواخستنى یارییەکەی کرد، بە گوێرەی بارودۆخەکەش ئەم بردنەوەیە وایان لێ دەکات شانازى بکەن.

چاڤى بردنەوەکەیان زۆر بە گرینگ و مێژوویى دەزانێت، چونکە لە یاریگایەکى ئاساندا نەبووە و، هەموو یاریزانەکانى بە شێوەیەکى باش بەرگرییان کرد و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە لە تایمى یەکەمدا، ئەوان پاڵەوانبوون و ئاستێکى بەرزیان پێشکەش کرد، بەڵام دواتر گەڕانەوە بۆ دواوە، بۆ ئەوەى خۆیان لە هەڵە بە دووربگرن و، پارێزگارى لە ئەنجامەکە بکەن، ئەمەش بردنەوەیەکى سەرسوڕهێنەربوو، بە سیناریۆیەکى نایابەوە سێ خاڵیان بە دەستهێنا، دەشڵێ: “هەموو یارییەک بۆ ئێمە وەک جەنگى جیهانى وایە”.

___

لۆکسمبۆرگ: ناوەندی رەوەندی کورستانی دامەزرا

Harmn

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە لە کۆنگرەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەکات

Harmn

کچێکی کورد لە بەریتانیا یەکەم پلاتفۆرمی زانستیی کوردی بۆ چاودێریی پێست دادەمەزرێنێت

Karzan