KDC

ئیسرائیل گەشتە ئاسمانیەکانی بەرووی گەشتیاران دەکاتەوە و دەرزی ژەمە چوارەم دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێنێت

سۆران حەسەن …
ئیسرائیل ڕایگەیاند کە هەفتەی داهاتوو گەشتە ئاسمانیەکانی بەرووی گەشتیارانی کوتراو بە ڤاکسینی دژە کۆڤید19 دەکاتەوە ،لە کاتێک دا لەمانگی یانزەی 2021 بەهۆی بڵاوبونەوەی شێوەی نوێی گۆراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) گەشتە ئاسمانیەکانی بەرووی گەشتیاران داخست
ئەمەو حکومەتی ئیسرائیل دوێنێ دوو شەممە ڕایگەیاند :کەلە 09ئەم مانگە گەشتیاران دەتوانن سەردانی ئیسرائیل بکەن بەمەرجێ
-لەوڵاتەی هاتوو ڕەنگی پرتەقاڵی ئاماژە بە ئاستی تووشبوان دەستنیشان دەکات
-پشکنینی PCR بکات تا پشتراستی بکاتەوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەنییە
-لەکاتی گەیشتنیان پشکنینی خێرایان بۆدەکرێت و لەگەڵ 24 کاتژمێر کەرەنتینەدا

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستکردووە بە دەرزی ژەمە چوارەمی ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆسەرو 60ساڵ و کارمەندانی تەندروستی ،یەکەم وڵاتە کە دەرزی ژەمە چوارەم بەکابهێنێت

هەر لەم بارەوە وەزارەتی تەندروستی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە شەش هەزار و 562 حاڵەتی نوێ ی کۆڤید 19 تۆمارکراوە کە نزیکەی دوو ئەوەندەی ڕێژەی ڕۆژانەی هەفتەی ڕابردووە.
جێی باسە لە ئیسرائیل لە سەرەتای پەتایی کۆرۆنا تائێستا کۆی گشتی 1.4 ملیۆن کەس تووشبووان بە فەرمی تۆمارکراون ، 8,244 کەسیش گیانیان لەدەستداوە

___

تایمز: گەڕاوەکانی سووریا ڕووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە و کوشتنی دەستبەجێ دەبنەوە

KDC

گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یۆنان

KDC

یەکەیەکی حیسابی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت

KDC