KDC

ئەمەریکا لەیەک ڕۆژدا ملیۆنێک توشبووان بە ڤایرۆسی شێوە گۆراو ئۆمیکرۆن تۆماردەکات

بەپێی ئەو داتایەی کە زانکۆی جۆنز هۆپکینس بڵاوی کردووەتەوە ،کە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە یەک ملیۆن ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنای تۆمار کردووە، لە نێوان بڵاوبوونەوەی شێوە گۆراو ئۆ میکرۆن

هەروەها داتاکانی زانکۆش دەریدەخەن کە ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕۆژی دووشەممە گەیشتۆتە 1688 کەس

ئەمەو ئەنتۆنی فاوتشی گەورە ڕاوێژکار نەخۆشییە درمەکان (پەتاوییەکان )لە ئەمەریکا ڕایگەیاند کەئەم شەپۆلە چەند هەفتەیەک دەخایەنێت و ڕێژەی توشبووان لە لوتکەی ستوونی دادەبێت

دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمەریکا لە ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند،کە ژەمە دەرزی چالاک بۆ لاوان لە نێوان 12بۆ15 ساڵی بەکاربهێندرێت ،هەروەها کەم کردنەوەی ماوەی ژەمی دووەم بۆ سێیەم لە شەش مانگەوە بۆ پێنج بۆئەوەی تا بتوانن ژمارەیەکی زۆرتر ژەمە چالاکی ڤاکسین دژ بە شێوە گۆراوی ئۆمیکرۆن وەرگرن.

سۆران حەسەن

___

یارییەکانی یۆرۆپالیگ

nusar1

کتێبی نووسەرێکی کورد لە نێو یەک ملیۆن ناونیشاندا بە یەکێک لە باشترین کتێب هەڵبژێردرا

nusar1

لەندەن: ڕەوەندی کوردستانی پاڵپشتی خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران دەکەن

nusar1