KDC

لە ماوەی چوار ڕۆژدا یۆنان چەندین بەلەمی کۆچبەری بە زۆر ناردۆتەوە تورکیا


لە چوار رۆژی دەسپێکی ساڵی نوێدا، 318 کۆچبەر لە کەناراوەکانی پارێزگای ئیزمیر رزگارکران، کە لە لایەن هێزەکانی یۆنانەوە بە زۆر نێردراونەتەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی توركیا، تیمەکانیان لە بوونی ژمارەیەک کۆچبەر لە کەناراوەکانی قەزای کارابورون ئاگادار کراونەتەوە، کاتێک تیمەکان گەیشتوەنەتە شوێنەکە توانیویانە 37 کۆچبەر لە نێو بەلەمێکی پلاستیکیدا رزگار بکەن کە لە لایەن هێزەکانی یۆنانەوە بە زۆر نێردراونەتەوە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا.

هەروەها لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە 157 کۆچبەری دیکە رزگار کراون، کە ئەوانیش هەر لە لایەن هێزەکانی یۆنانەوە نێردراونەتەوە تورکیا.

بەهەمان شێوە لە قەزای دیکیلی 43 و لە قەزای فۆچا، 81 کۆچبەری دیکە رزگار کراون.

لە لایەکی دیکەشەوە، هێزەکانی پاراستنی ئاسایشی کەناراوەکان لە قەزاکانی چەشمە و دیکیلی، 84 کۆچبەریان دەستگیر کرد، کە دەیانویست بە رێگای نایاسایی لە تورکیا بچنە دەرەوە.

تەواوی کۆچبەرەکانیش ژمارەیان 402 کۆچبەر بووە و، دوای کۆتاییهاتنی رێککارە یاساییەکان، رادەستی بەڕێوبەرایەتی کۆچی پارێزگای ئیزمیر کران.

___

ئەڵمانیا: جڤاکی کوردی بەبۆنەی ساڵوەگەری ڕیفراندۆمی سەربەخۆی سیمینارێک ئەنجام دەدەن

nusar1

ئێران و ڕوسیا پەرەبە بەهێزکردنی هاوکارییەسەربازییەکانی نێوانیان دەدەن

nusar1

کارەساتی 7ی پووشپەڕی 66ی شاری سەردەشت ،هەوڵێکی دیکە بۆ کوردقران

nusar1