KDC

فیستیڤاڵی فیلم و کەلتووری کوردی لە نیۆرۆک بەڕێوەدەچێت

فیستیڤاڵی فیلم و کەلتووری کورد لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، رێکخەرێکی فیستیڤاڵەکەش دەڵێ، پێنجەمین ساڵە بەردەوامن و ئامانجیانە کەلتووری کوردی لە زۆر رووەوە بە گەلی ئەمەریکا بناسێنن.

ماوەی سێ رۆژ لەسەر یەک فیستیڤاڵی فیلم و کەلتووری کوردی لە نیویۆرکی ئەمەریکا بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا چەندین فیلم نمایش کراون، هەروەها سازدانی میوزیکی کوردی، هاوکات نووسەرانی ئەو کتێبە نوێیانەیشی لەسەر کورد نووسراون بەشداربوون و قسەیان بۆ بەشداربووانی فیستیڤاڵەکە کردووە.

فیستیڤاڵەکە زیاتر هەوڵێکە بۆ ناساندنی کەلتووری کورد، فەخری شاکر کوردێکی باکووری کوردستانە و یەکێکە لە رێکخەرانی فیستیڤاڵەکە، رایگەیاند، کە ئەوە پێنجەمین ساڵە ئەو فیستیڤاڵە لە ئەمەریکا ئەنجام دەدەن، ئامانجیان ئەوەیە کە تەنیا کورد لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و جەنگدا نەناسرێت، بەڵکو لە رێی ئەو جۆرە فیستیڤاڵەوە، کەلتووری کورد چ لە رووی فیلم، یا میوزیک و بابەتی دیکەوە بە دونیای دەرەوەی بناسێنن.

شایانی باسە، دوو لەو کتێبانەی لە فیستیڤاڵەکەدا بەشداریان پێکراوە، بریتین لە کچانی کۆبانێ و کچانی دووکەڵ و ئاگر، نووسەرانیشیان بەشداربوون و قسەیان بۆ بەشداربووان کردووە، کە بریتی بوون لە کوردانی دانیشتووی ئەمەریکا و ئەمەریکی و لاتینی وتەنانی هیندیش بەشداری فیستیڤاڵەکەیان کردووە.

___

محمود سیامەنسوری … ئەزموونی هونەری شیوەکاری کوردی لە ئۆتاوا ناساند

Harmn

بە ڤیدیۆ : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی – دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا کۆمەڵەی ھونەرمەندانی لەو وڵاتە دامەزراند

KDC

تنۆک تنۆک داده‌چۆرێم، کلوو کلوو ده‌توێمه‌وه‌ 

Harmn