KDC

٭ پاسار ٭

هێلانەی چۆلەکەکان
عیشقەکەی نەنکم و باپیرمە
گەیشتۆتە پاسار و بنمیچەکە

سەری قوتووی شەکرەکە
شانسی باپیرمە
کە نەنکم بۆی ناکرێتەوە
ئیتر بۆ هەموو دیژلەمەیەک
دوو کڵۆ شەکر و
گیانێکیشی بەردەکەوێ
(حاجی گیان ئەوەم بۆ بکەرەوە)

چەن جوانە شەڕەکانیشیان
ئەگەر یەکێکیان زویر بێ
لە داخا مشتێ گەنمی زیاتر
ئەدا بە مریشکەکان .

سەروەت تۆفیق

___

ئەکتەرێکی ئەمەریکی بە هۆی شێرپەنچەوە کۆچی دوایی کرد

KDC

چالاکیەک لە ھۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی

KDC

پێشانگای شێوەکاری هونەرمەندانی کەرکووك ساڵی ٢٠١١ .. لە هۆڵەند

KDC
KDC

FREE
VIEW