KDC

پەیامی سەرەخۆشی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ شاعیری گەلەکەمان لەتیف هەڵمەت

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

مامۆستا لەتیف هەڵمەت، شاعیری نێوداری گەلەکەمان

بە داخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (سورەیا خان)ی هاوژین و هاوسەفەری تەمەنتانمان پێگەیشت.

کۆچی دوایی ئەم خانمە بەڕێزە، کە ساڵانێکی درێژ هاوبەشی ژیان و پشتیوانێکی دڵسۆزی کاروانی پڕ لە داهێنان و سەروەریی ئەدەبیی جەنابتان بوو، هەموومانی لە تاراوگە و ناوخۆی نیشتمان خەمبار کرد، ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، وەک نوێنەری دەنگی کوردانی دیاسپۆرا، خۆمان بە هاوبەشی ڕاستەقینەی ئەم خەمە قووڵەتان دەزانین و پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.

لە پەروەردگاری دلۆڤان داواکارین، رۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووریی بە جەنابتان و خزم و دۆستانتان ببەخشێت، داوا لە خوای گەورە دەکەین دوا کۆست و ناخۆشیی بنەماڵە بەڕێزەکەتان بێت و هەمیشە سەلامەت و تەمەن درێژ بن بۆ خزمەتکردنی زیاتری فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی.

رۆحی شاد و یادی هەمیشە بە خێر بێت.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی

4ـی ئەیلوولی 2026

___

رەتکردنەوەی شەڕ لە نێو سەربازانی ڕوسیا سەر هەڵدەدات

Harmn

شفا بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆژنامەی ڕیا تەزە و ڕادیۆی یەریڤان دەکات

Karzan

پەیامی پیرۆزبایی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆوە

Harmn