KDC

ناوەندی سوید نۆیەمین ساڵیادی ریفراندۆمیان بەرز نرخاند

نۆیەمین ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستان لە ستۆکهۆڵمی سوید بەرز راگیرا و پیرۆزباییش ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی کرا.

ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٥ی٩ی ٢٠٢٦، ناوەندی رەوەندی کوردستانی-سوید و فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید و کۆمیتەی هاوکاریی پارتە سیاسییەکانی کوردستان، بە بۆنەی نۆیەمین ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، یادی ئەو بۆنە مەزنە نەتەوەیییەیان کردەوە.

لە بۆنەکەدا ژمارەیەک لە کوردانی دیاسپۆرا و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکانی کوردستان بەشدارییان کرد.

بەشداربووان پیرۆزبایی نۆیەمین ساڵڕۆژی ڕێفراندۆمیان ئاڕاستەی سەرۆکی نەتەوەیی و مەرجەعی کورد سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ڕێفراندۆمی ٢٥ی ٩ی ٢٠١٧یان بە یەکێک لە گەورەترین دەسکەوتە نیشتمانییەکانی کوردستان ناو برد.

___

کاروچالاکیەکانی مانگی 5ی ساڵی 2024 ی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی دامەزراند 

KDC

بەسەدان کەس لە مەدرید پشتیوانی لە بیابانی خۆرئاوا وسەرکۆنەی هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن

Harmn