KDC
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا

Harmn
  لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی مێژویی و نەتەوەیی بەرانبەر بە دۆخی هەستیاری ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو گۆڕانکارییە سیاسییە خێرایانەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە ووردی چاودێریی پڕۆسەی گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سوریا دەکات. سەرەڕای باوەڕبوونی تەواوەتی و نەگۆڕی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

کۆبونەوەیەک بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژاڤا لە مۆرهێد ـ میناسوتا ئەنجامدرا

Harmn
  کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، لەگەڵ ناوەندەکانی لە سەرانسەری جیهاندا، بەیەک دەنگ و یەک ڕەنگ پشتیوانی خۆیان بۆ کوردستان و بە تایبەتی کوردانی ڕۆژاڤا دووپات دەکەنەوە. لە ڕۆژی چوارشەمە ٢٨ی١ی٢٠٢٦لە شاری مۆرهێد لە ویلایەتی میناسوتای ئەمریکا، بە هەماهەنگی ناوچەی مۆرهێدی پارتی دیموکراتی کوردستان ، کۆبونەوەیەکی گشتی بۆ پشتیوانی کوردانی ڕۆژائاوا ئەنجامدرا.......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

کۆنفیدراسیۆن نەخشەڕێگای کاری هاوبەش و یەکڕیزیی نەتەوەیی تاوتوێ دەکات

Harmn
  لە هەنگاوێکدا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکخستنی تواناکانی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ژمارەیەک ناوەند و ڕێکخراوی مەدەنیی بەڕێوەچوو، کە  جەخت لەسەر ستراتیژییەتێکی نوێ بۆ کاری پێکەوەیی کرایەوە. ڕۆژی ٢٥ی ١ی ٢٠٢٦، لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بە سەرپەرشتیی هەریەک لە......
چالاكیسیلایدهه‌واڵ

بەلجیکا: شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆن بریندارانی هێرشەکەی ئەنتوێرپنیان بەسەر کردەوە

Harmn
  لەسەر ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، سەردانی ژمارەیەک هاونیشتمانیی کوردیان کرد، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر کرابوونە ئامانجی هێرشی لایەنگرانی حکوومەتی دیمەشق. رۆژی یەکشەممە، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، لەسەر ڕاسپاردەی راستەخۆی شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، شاندێکی باڵای کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

بانگەوازێک بۆ ڕای گشتی کوردستانیانی دیاسپۆرا

Harmn
لە کاتێکدا کە گەلی کوردستان لە ڕۆژئاوای کوردستان لەژێر هەڕەشەی قڕکردن و جینۆسایددان، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و کوردستانیانی نیشتیمانپەروەر لە دیاسپۆرا بە خۆپیشاندانی هێمنانە و ئارام، لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان لە پاڵپشتی لە گەلی خۆمان لە ڕۆژئاوا بەردەوامین. یەکهەڵوێستی و یەکدەنگی گەلی کوردستان کلیلی سەرکەوتن و هێزە، لەمڕوانگەیەوە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی......
بیروڕا

هێزی کورد لە یەکگرتندایە

Harmn
عەلی جمال هەمیشە هێز لەیەکگرتندایە ئێمەی کورد لە مێژە بەدەستی دراوسێکنمان خوێنمان دەڕێژن و دەمان چەوسێننەوە وە مافەکانمان زەود دەکەن ئەویش لە بەر ئەوەی ئێمە کوردین بەڵام ئەوە بزانن خەیاڵتان خاوە ئێمە هەرگیز بۆ ئەو کردوە قێزەونانەی ئیوە خۆمان ناچەمێنین ،ئێمەی کورد بەو کارە ترسنۆکانەی ئێوە هەرگیز ناڕوخێین . هێرش......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەهێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی کورد لە بەلجیکا

Harmn
بۆ ڕای گشتی و دامەزراوەکانی بەلجیکا بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە توندوتیژە دەکەین کە دوێنێ پێنجشەممە لە شاری ئەنتوێرپنی بەلجیکا، لەلایەن ژمارەیەک عەرەبی سوورییەوە کرایە سەر کۆمەڵێک هاونیشتمانی کورد، کە بە شێوەیەکی مەدەنی بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان گردببوونەوە. بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە بە چەقۆ ئەنجامدراوە و بووەتە هۆی برینداربوونی ٦......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی: ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ ئەوەی کورد لە ناوچەکە نەمێنێت، ئەو وەختە ئێمە هەموو یەکین

Harmn
سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیتاڵیا ڕایگەیاند: ئیتاڵیا هەمیشە هەڵوێستێکی زۆر دۆستانەی هەبووە بەرانبەر گەلی کوردستان. پاپا و ئیتاڵیا هاوسۆزن بۆ گەلی کورد ئەمڕۆ هەینی 23ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: قەداسەتی پاپا و وەزیری دەرەوە و بەرگریی زۆر لەگەڵ......
به‌یاننامه‌سیلایدگشتی

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشەی کرایە سەر بارەگای پارتی ئازادیی کوردستان

Harmn
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، سەرکۆنەی هێرشە مووشەکییەکانی ئەمڕۆی سەر بارەگاکانی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لەسنووری هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک. ئەم هێرشانە بە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانین. گواستنەوەی کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتانی دراوسێ بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان ، زیان بە......
سیلایدهه‌واڵ

مەسرور بارزانی: توانیمان ڕاستییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرکردەکانی جیهان بگەیەنین

Harmn
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خوشک و براکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدەن. جەختی لەوەش کردەوە، هەرگیز ناهێڵن هاووڵاتییانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەنیا بمێننەوە، هاوکات بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی و هاوکاریکردنیان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22ـی کانوونی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە......