KDC

لە پارێزگایەکی سوید نۆرەی چوونە لای پزیشکی ددان تا 7 ساڵ دەخایەنێت

بەهۆی کەمی پزیشکی ددان، ئەو کەسانەی دەیانەوێت بۆ خزمەتگوزاری چاودێری ددان لە ڕۆژئاوای وێستۆرلاند ناویان تۆمار بکەن، لەوانەیە بۆ هاتنی نۆرەیان 7 ساڵ چاوەڕێ بکەن.

رادیۆی سوید ئەمڕۆ بڵاوی کردەوە، کە زۆرجار لە کلینیکەکانی ددان ئەولەویەت بە منداڵان، ئاندیش ئیوستۆن، رایگەیاند، کاتێک ویستویەتی لە کلینیکی پزیشکی ددانی گشتی شارۆچکەی کویسلبی، سەر بە شارەوانی سوندسڤال تۆمار بکات، کارمەندەکە پێیڕاگەیاندووە، کە نۆرەهاتنی سێ بۆ پێنج ساڵ دەخایەنێت، تا بتوانێت پەیوەندی بە کلینیکەکەوە بکاتەوە.

یوستۆن بە ڕادیۆی سویدی گوت: “سەرەتا پێکەنینم کرد و پرسیم کە گاڵتە دەکات، بەڵام بە هیچ شێوەیەک گاڵتە نەبوو”

نەخۆشێکی دیکە، دوای 7 ساڵ لە سۆلڤیۆ وادەی سەردانی وەرگرتووە، بەرپرسانی تەندروستی لە پارێزگاکە، کاتی چاوەڕوانی درێژ دەدەن، ئەوەش بە هۆکاری کەمی پزیشکی ددان لە پارێزگاکەیان.

___

ڕووسیا بەموشەک پاڵاوگەیەکی نەوت و سێ کۆگای سوتەمەنی شار ئۆدیسای بۆردومانکرد

Harmn

تورکیا: لە 21گرتوخانەی ئەستەنبول نزیکەی 3608 حاڵەتی پێشلکاری بەرانبەر زیندانیکراوان ئەنجامدراوە

Harmn

پرسە و سەرخۆشی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ بنەماڵەی عەلی قازی

Harmn