KDC

ئەردۆغان بەبڕیارێکی نوێ میدیا سنووردار دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا، سنوورداریەکی نوێی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی زیادکرد، لەژێر ناوی شەڕکردن لەگەڵ ئەوەی کە زیان بە بەها نەتەوەیی و ئەخلاقییەکان دەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا کە لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بە پێوەرەکانی پاراستنی کەلتووری نەتەوەیی وڵات کراوە، هاوکات ڕێگەگرتن لە زیانگەیاندن بە منداڵان لە رێگەی بڵاوکراوە زیانبەخشەنەوە لە رێی میدیاکانەوە.

بە گوێرەی ئەو تێبینییە بە فراوانی پێناسەکراوە، کە حکوومەت لە ڕێگەی میدیاکانەوە ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی هەر چالاکییەکی گشتی، یا شاراوە دەگرێتە بەر، کە بەها نەتەوەیی و ئەخلاقییەکان لاواز بکات و پێکهاتەی خێزان و کۆمەڵایەتی تێکبشکێنێت.

ساڵی 2020 پەرلەمانی تورکیا گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ڕێنماییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەسەند کرد، کە بریتین لە غەرامە و سنووردارکردن و قەدەغەکردنی ئەو کۆمپانیایانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە یاسا پێشێل دەکەن.

رێکخراوی ئازادی نێوخۆی تورکیا، دەڵێ، کە حکوومەت بەردەوام بووە لە فراوانکردنی هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەرچاوەکانی هەواڵ و زانیاری ئۆنلاین.

___

سێ کۆبوونەوەی لوتکەی لە برۆکسل بەئامانجی گۆشەگیرکردنی ڕووسیا و هاوکاریکردنی ئۆکرانیا

nusar1

ئەڵمانیا.. قەدەغەی بەرھەم ھێنانی به رهه مه پلاستیکییه کان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە

KDC

کۆڵبەرێکی کورد لە ناوچە سنووریەکانی هەوراماندا بە تەقەی پاسەوانانی سنووری ئێران دەکوژرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW