KDC

وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانان دژی داعش کۆ دەبنەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کۆ دەبنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: بڕیارە رۆژی 29-6-2021، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە رۆما کۆ ببنەوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکەن، کە تێیدا جەخت لە سووربوونی وڵاتان لە شکست پێهێنانی داعش دەکرێتەوە.

___

شفا بارزانی لەگەڵ فیدراسیۆن و ناوەندەکانی نەمسا کۆبووەوە

nusar1

سوید: بەڵگە لە دژی ئەو کەسانەی کەلە توندوتیژییەکان بەشداربوون کۆدەکاتەوە

nusar1

ڕێژەی هەژاری لەعێراق

KDC