KDC

وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانان دژی داعش کۆ دەبنەوە

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، کۆ دەبنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: بڕیارە رۆژی 29-6-2021، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە رۆما کۆ ببنەوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، لویجی دی مایۆ، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا و ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەکە دەکەن، کە تێیدا جەخت لە سووربوونی وڵاتان لە شکست پێهێنانی داعش دەکرێتەوە.

___

سوید: بەهۆی بەرزبوونەوە نرخی کاڵاکان پارەی زیاتر بۆ خانەنشینان خەرج دەکات

Harmn

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدی کلدان سریا ئاشووری پەیامێکی بڵاوکردەوە

Harmn

کۆنفیدراسیۆن نەخشەڕێگای کاری هاوبەش و یەکڕیزیی نەتەوەیی تاوتوێ دەکات

Harmn