KDC

بەشێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج دەکرێت

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، ئاشکرای دەکات بەشێکی دیکە لە پارەی گەنمی ساڵی 2020ی جووتیاران دابەش دەکرێت.

سەعید عومەر، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سبەی یەکشەممە 20/6/2021 بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2016 دابەش دەکرێ، کە پێشووتر گەنمیان ڕادەستی بنكەكانی کۆیە و ناو سایلۆی هەولێر، شەمامك، مەخموور و گردەڕەشە و گۆڕەپانی گردەڕەشە کردووە”.

گوتیشی: “بەپێی خشتە ئەو جووتیارانە دەتوانن سبەی چەکەکانیان وەربگرن، هەروەها بەپێی ئەو رۆژەی گەنم رادەست كراوە چەكەكان دەدرێت”.

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئاماژەشی بەوەدا، “پارەی گەنمی ساڵی 2016، نزیکەی 10%ی ماوە و ئەویش لەو ماوەیە دەدرێ”.

پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی 2016، بڕەکەی 65 ملیار و 779 ملیار دینارە، زیاتر لە 30 ملیار دیناری هی جووتیارانی پارێزگای هەولێرە.

___

یەکێتی ئەوروپا مافی مانەوەی سێ ساڵە بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا دەدات

Harmn

بە هۆی پابەند نەبوون بە رێککارەکانی خۆپارێزی سزای 5 ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێندرێت

KDC

ئۆکرانیا پلانی هەیە ،کە گەمارۆدراوانی ئازۆفستال لە ماریۆپۆل چۆل بکات

Harmn