KDC

دادگای دەستوری تورکیا لێکۆڵینەوە لە دۆسییەی داخستنى هەدەپە دەکات

دادگای دەستوری تورکیا لەسەر داوای داواکاریی گشتى تورکیا دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەی داخستنى هەدەپە.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا بڵاویکردەوە، دادگای دەستوری تورکیا دوای وەرگرتنى دۆسیەکە ماوەی دوو مانگی داوەتە پارتی هەدەپە تا بەڵگەکانی بخاتەڕوو و بەرگری لە خۆی بکات. 

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر زوهتو ئارسڵان، سەرۆکی دادگای باڵای دەستووری تورکیا داوای کرد داواکارییەکەی داواکاریی گشتیی لەبارەی داخستنی هەدەپە پەسندبکرێت .

بەڵام ئەوەی کە لەم بابەتەدا گرنگە بەگوێرەی مادەی 69ی دەستووری تورکیا، بۆ داخستنی هەر پارتێکی سیاسی، بڕینی بەشێک یان تەواوی هاوکارییەکانی خەزێنەی دەوڵەت لەسەر ئەو پارتە، لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجوومەنی گشتیی دادگای دەستوور پێویستە 10 ئەندامیان بە “بەڵێ” دەنگ بدەن .

هەدەپە یەکێکە لە پارتە گەورەکانی تورکیا و لەهەڵبژارندنەکەى ٢٠١٨دا ، 11.7٪ی دەنگەکانی بردەوە و لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمان 67 کورسی بەدەستهێنا .

___

هێرزۆگ:ئێران بۆمبێکی کاتییە ،کە هەرەشەلە ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

Harmn

هێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر لەم شارەی کوردستان بە پایتەختەوە دەبەسترێتەوە

KDC

لە تەتوان فێستیڤاڵی کولتوورو هونەر و کتێب بەردەوامە

Karzan