KDC

هونەرمەندێکی بەریتانی داوای ئازادکردنی هاوڵاتییەکی کورد لە تورکیا دەکات 

میوزیکژەن و ئاوازدانەری بەریتانی، جۆرج ڕۆجەر واترز، لە ڕێگەی ئەکاونتی تویتەرەکەیەوە، داوای لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کرد، نودەم دوراک ئازاد بکات و، دەڵێت، ئێمە تۆ دەهێنینە دەرەوە.

نودەم دوراک لە ساڵی 2015ەوە لە زیندانی بایبورتەیە و بە 19 ساڵ زیندانی سزا دراوە، ئەوەش بە هۆی گوتنەوەی گۆرانی کوردی، واترز دەشڵێ، ئەو خوشکی ئێمەیە و، ئەوە قبوڵ ناکرێت، دوراک لە زینداندا ئامێری مۆسیقای بۆ دابین ناکرێت.

نووسیویشییەتی: هەرچییەک بیر لە خواستی کورد دەکەیتەوە بۆ دانپێدانانیان، قبوڵ ناکرێت وڵاتێکی وەک تورکیا کە کەلەپورێکی گەورەی مێژوویی هونەری هەیە، ئاوا مامەڵە لەگەڵ هونەرمەندانی بکات

___

تیپی تۆپی پێی kurdishFC لە سەرکەوتنەکانیان بەردەوامن

nusar1

جادووی پریمەرلیگ

nusar1

ئەڵمانیا: وەرزشوانێکی کورد بە ئاڵای کوردستانەوە بەشدای کێبڕکێیەکی وەرزشی دەکات

KDC