KDC

جۆنسن: لە دوای ساڵی 1945ەوە رووسیا بە دوای جەنگەوەیە لە ئەوروپا 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن دەڵی، ڕووسیا لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە و لە ساڵی 1945ەوە پلانی گەورەترین جەنگی ئەوروپای داناوە.

جۆنسن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی، گوتی: “دەترسم بڵێم ئەو پلانەی ئێستا دەیبینین دەربارەی شتێکە، کە لە ڕاستیدا دەتوانێت گەورەترین شەڕ بێت لە ئەوروپا لەدوای ساڵی 1945ەوە”.

ئەو ترسی لەوەبوو، کە شەڕێکی بروسکە ئاسای بە دوادا بێت و دوای ماوەیەکی درێژ و ترسناکی تۆڵەسەندنەوە و یاخیبووندا، دایک و باوکی ڕووسەکانیش پرسەی لە دەستدانی سەربازە گەنجە ڕووسییەکان دابنێن.

ئەوەشی خستەڕوو، کە پێویستە خەڵک لەوە تێبگات، کە گرانی ژیانی مرۆڤ نەک تەنیا بۆ ئۆکرانییەکان، بەڵکو بۆ ڕووس و گەنجانی ڕووسیشە، وە ئەوان وەک بەریتانیا، بە تەواوی نازانن کە سەرۆک پوتین مەبەستیەتی ئەو شەڕە هەڵبگیرسێنێت، جەختیشی لەوەکردەوە، کە دەبێت بە توندی پێکەوە بوەستنەوە.

___

لە هەرێمی کوردستان هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت

KDC

نۆرەی درێژی کۆچبەرانی ئۆکرانیا لە ماشتای سوید

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە کوردستانیان ئاگادار دەکاتەوە 

KDC
KDC

FREE
VIEW