KDC

شاژن ئەلیزابێس تووشی کۆرۆنا بووە 

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە کۆشکی باکینگهام، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کە شاژن ئەلیزابێسی دووەم تووشی کۆڤید-19 بووە، بەڵام نیشانەکانی سووکن.

کۆشکی شاهانە، گوتی، کە شاژنە ئەلیزابێس نیشانەی بچووکی هەیە و، بۆیە شاژن لەم هەفتەیەدا بەردەوام لە هەندێ ئەرکی سادە و لە کۆشکی ویندسۆر بەردەوام دەبێت.

لە بەیاننامەکەی کۆشکەکەدا هاتووە، کە شاژن بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی چاودێری پزیشکی و پەیڕەوی هەموو ئەو ڕێنماییانە دەکات کە لەسەر ڤایرۆسەکە پێیدراوە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، هەر ئەمڕۆ لە رێی تویتێکەوە رایگەیاند، هیوادارە شاژن ئەلیزابێس زوو چارەسەر بکرێت و بە خێرایی بگەڕێتەوە باری تەندروستییەکی باش.

جێی باسە، شاژن ئەلیزابێس، یەکەم پاشای بەریتانیایە کە حەوت دەیەی بەسەر تەختەکی پاشایەتیدا بەسەر بردووە

___

سوید: شفا بارزانی لەگەڵ فدراسیۆنی کۆمەڵەی کوردستانی و ناوەندی سوید کۆبوویەوە

nusar1

توێژینەوەیەک: وەرگرتنی هۆرمۆنی ئیسترۆجینی مێینە کاریگەری باشی دژ بەکۆڤید هەیە

nusar1

نەمسا:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ڤیەننا ڕێز لە قوتابیانی سەرکەوتوو دەگرن

nusar1