KDC

شاژن ئەلیزابێس تووشی کۆرۆنا بووە 

رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کە کۆشکی باکینگهام، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، کە شاژن ئەلیزابێسی دووەم تووشی کۆڤید-19 بووە، بەڵام نیشانەکانی سووکن.

کۆشکی شاهانە، گوتی، کە شاژنە ئەلیزابێس نیشانەی بچووکی هەیە و، بۆیە شاژن لەم هەفتەیەدا بەردەوام لە هەندێ ئەرکی سادە و لە کۆشکی ویندسۆر بەردەوام دەبێت.

لە بەیاننامەکەی کۆشکەکەدا هاتووە، کە شاژن بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی چاودێری پزیشکی و پەیڕەوی هەموو ئەو ڕێنماییانە دەکات کە لەسەر ڤایرۆسەکە پێیدراوە.

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسن، هەر ئەمڕۆ لە رێی تویتێکەوە رایگەیاند، هیوادارە شاژن ئەلیزابێس زوو چارەسەر بکرێت و بە خێرایی بگەڕێتەوە باری تەندروستییەکی باش.

جێی باسە، شاژن ئەلیزابێس، یەکەم پاشای بەریتانیایە کە حەوت دەیەی بەسەر تەختەکی پاشایەتیدا بەسەر بردووە

___

سەرۆک بارزانی: ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ ئەوەی کورد لە ناوچەکە نەمێنێت، ئەو وەختە ئێمە هەموو یەکین

Harmn

یۆنان بە توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کۆچبەران تۆمەتبار دەکرێت

Harmn

کارو چالاکیەکانی مانگی 8 کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی

KDC