KDC

لیژنەیەک بۆ پڕۆژەی دەستووری ھەرێم پێک دێت

ھەنگاوەکان بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان دەستیان پێ کردووە و ئەندامێکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، ئیرادەیەکی بەھێزی سیاسی ھەیە لەم خوڵەی پەرلەماندا ببینە خاوەنی دەستوور .

سارا چاوشلی، ئەندامی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “بڕیارە لیژنەیەک بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان پێک بێت و پێشتر کۆبوونەوە لە نێوان دەستەی سەرۆکایەتی و فڕاکسیۆنەکان کراوە لەو بارەیەوە، ئەمە ھەنگاوی یەکەمە، چونکە سەرەتا دەمانەوێ ئالیەتێک ھەبێت بۆ شێوازی ئامادەکردنی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، ڕاستە لە خولی ڕابردووی پەرلەماندا دەستی پێ کردووە، بەڵام بەھۆی ناکۆکیی سیاسی ئاستەنگ بۆ پڕۆژەکە دروست بوو، نەتوانرا تا کۆتایی بەردەوام بێت.”

ئەندامەکەی لیژنەی یاسایی کە ھاوکات نوێنەری تورکمانیشە لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: “ئێمە وەک پێکھاتەکان ھاوڕاین لەسەر نووسینەوەی پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و داواکاریی پێکھاتەکان لەنێو دەستووری ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو دەگیرێت بۆ پاراستنی مافەکانیان.”

سارا چاوشلی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: “پێشبینی دەکرێت لە خولی ئێستای پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەی دەستوور سەر بگرێت و کۆتایی بەو پرسە گرینگە و چارەنوسسازە بێت، چونکە ئیرادەیەکی سیاسیی بەھێز ھەیە بۆ پڕۆژەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و یەکێکە لە ھەنگاوە گرینگەکان بۆ ئەوەی ببین بە خاوەنی دەستووری خۆمان

___

قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەگەڕێتەوە

KDC

بەرپرسی ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی لەشاری جنێف دەکات

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێک بۆ سەرۆک فراکسیۆنی ئۆپۆزسیۆنی شارەوانی شاهانەی کنزگتن و چێڵسی سازدەکات 

KDC