KDC

ئۆکرانیا هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆکەکەیان لەلایەن گرووپێکی چیچیانییەوە پوچەڵ کردەوە 

دەستەڵاتدارانی ئۆکرانیا، ئەمڕۆ رایانگەیاند، کە رووسیا گرووپێکی چیچانی بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکەکەیان ئامادە کردووە و بەرەو کیێڤی پایتەخت نێردراون، بەڵام ئەوان توانیویانە بە لێدان لەو گرووپە، هەوڵەکەیان پوچەڵ بکەنەوە.

دەستەڵاتدارانی ئۆکرانیا هەوڵێکی تیرۆرکردنی سەرۆک ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکیان پوچەڵ کردەوە، کە بریتی بوون لە گرووپێکی چیچانی، کە بۆ کوشتنی سەرۆکەکەیان نێردرابوون، ئەوەش لە کاتێکدایە، کە بە گوتەی سەرۆکی ئەو وڵاتە، لەماوەی شەش ڕۆژی جەنگدا، نزیکەی 6000 سەربازی ڕووسی کوژراون.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ئۆکرانی، هێزە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا هێڵێکی سەربازی چەکدارانی چیچانیان تێکشکاندووە، کە هەوڵیان داوە بەرەو پایتەخت پێشڕەوی بکەن.

___

سویسرا: چالاکوانێکی سیاسی کورد مەترسی دیپۆرتکردنەوەی هەیە

nusar1

ئۆفیسی ژنانی کۆنفیدراسیۆن: خەباتی ژنانی کورد بەشێکە لە تێکۆشانی جیهانی

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە لەگەڵ فدراسیۆنی کوردانی ڕوسیا کۆبووەوە

KDC