KDC

دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتی کوردی دیواندەرە

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامیی انئێرەوە دەسبەسەر کراون.

کاتژمێر ٦ی بەیانی ڕۆژی شەممە ٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ئەمجەد مورادی” تەمەن ٣٠ ساڵ دەسبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو هاووڵاتییەیان لەکاتی گەڕانەوە لە شاری قوم دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شممە ٣ی پووشپەڕ، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵی خەڵکی گوندی “کێلە کەوە”ی دیواندەرە بە ناوی “زانیار مورادی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەسبەسەر کراوە.
هەمان ڕۆژ، دلێر شامحەممەدی خەڵکی گوندی “دەرەئەسب” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دیواندەرە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەسبەسەرکرانی ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە خراونەتە پاڵیان، ڕوون نەبووەتەوە.

___

پاش 10 ساڵ بێدەنگی هۆزان ئایهان بە ستایلێکی نوێی هونەرییەوە دەگەڕێتەوە

Karzan

دەزگای هەواڵگری سوید :ڕەخنەلەنەپارستنی زانیارییەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە دەگرێت

Harmn

بۆچوونی خۆشەوی میرزا سدیق لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد 

KDC