KDC

ئەنجومەنی ئەوروپا: نابێت دۆخی نالەباری پەنابەرانی ئۆکرانی نەهامەتیی پەنابەرانی دیکەمان لە بیرببات 

نوێنەری تایبەتی ئەنجومەنی کۆچ و کۆچبەرانی ئەوروپا، لەیلا کەیاجیک ڕایگەیاند، نابێت دۆخی نالەباری پەنابەرانی ئۆکرانیا وابکات، سەرنجمان لەسەر پەنابەرانی دیکە نەهێڵێت، کە ژیانیان بۆ دەربازبوون لە وڵاتەکانیان دەخەنە مەترسییەوە.

کەیاجیک جەختی لەوەکردەوە، کە هەرچەندە ملیۆنەها ئۆکرانی ئاوارەبوون، بەڵام ئەمە نابێ ببێتەهۆی کەمکردنەوەی سەرنجمان لەسەر کێشەکانی گەیشتنی کۆچبەرانی وڵاتانی دیکە.

لەیلا کەیاجیک، نوێنەری تایبەتی ئەنجومەنی کۆچ و کۆچبەرانی ئەوروپا، ڕایگەیاند، کە قەیرانی پەنابەرانی ئۆکرانیا نابێت نەهامەتیی ئاوارەکانی دیکەمان لە بیربباتەوە و، جەختیشی کردەوە کە دۆخی ئەو کەسانەی لە ئۆکرانیا هەڵدێن زۆر جددین، بەڵام ئەمە نابێت هەموو ئەو کەسانەی دیکە لەبیر بکەن، کە لە وڵاتەکانیان ڕادەکەن و زۆرجار لەو پێناوەدا دەمرن.

کەیاجیک کە لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا لەو پۆستەدا دەست بەکار بووە، ئەو لێدوانەی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئانسای ئیتالی ڕاگەیاند و، جەختیشی لەوەکردەوە، ئەو سەرنجی خۆی بۆ پەنابەرانی وڵاتانی دیکەش دەدا.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا کۆبونەوەیەکی ئەنجام دا

Harmn

ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

KDC

سوید: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکەن

Harmn