KDC

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سێ ئەفسەری پلە باڵا لەکەرکوک دەرچوو


نوسینگەی لێکوڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق لقی کەرکوک ڕایگەیاند، دوو فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دوو ئەفسەری پلە باڵای پارێزگاکە جێبەجێ کردووە کە پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەکەیان وەرگرتووە، ئاماژە بەوەش کراوە “ئەفسەرێکی دیکەش کەپێشتر پۆستی یاریدەدەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەی هەبووە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە”.

دەستەی دەستپاکی عێراق لقی کەرکوک ڕایگەیاند “بەتۆمەتی گەندەڵی و قۆستنەوەی پۆست بۆ مەرامی کەسێتی، فەرمانی دەستگیرکردنی دوو ئەفسەری پلەی باڵای شارەکەیان جێبەجێ کردووە کەپێشتر هەردووکیان پۆستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکەیان هەبووە”.

ئاماژە بەوەکراوە “فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەفسەرێکی دیکەی پلە باڵا دەرچووە کە پێشتر پۆستی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکوکی هەبووە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی عێراق لقی کەرکوک “فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەرمەبنای ماددەی ژمارە (340)ى یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە کە تۆمەتی پێدانی چەک و کەرەستەی سەربازی بەکەسانی مەدەنیان ئاراستە کراوە”.

ئەوەش خراوەتە ڕوو “فەرمانەکان دوای ئەوە هاتووە کەسکاڵایەک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوکەوە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی عێراق کراوە کە تیایدا ئەو سێ کەسە و چەند کەسێکی دیکەشی تۆمەتبار کردووە بەپێدانی چەک و کەرەستەی سەربازی بەچەند کەسێکی مەدەنی و لەئێستادا ئەو کەسانە ڕەتیکدەنەوە چەکەکان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بکەنەوە کە لە نێوانیاندا چەند ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاکە هەیە”.
علی جمال

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک ئاگری نەورۆز دەکەنەوە 

KDC

پاراستنی سندووقەکانی دەنگدانی کەرکووک بە دوو هێزی جیاواز دەسپێردرێت

KDC

جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ساندیێگۆ کۆبووەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW