KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە وڵاتی دانیمارک کۆبوونەوەیان لەگەڵ ناوەندی ئەو وڵاتە ئەنجامدا

بە مەبەستی دووبارە هەڵبژاردنەوەی دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دانیمارک، بە بەشداری چەندین چالاکوان و کەسایەتی کوردی پارچەکانی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی 24ی10ی2021، بە سەرپەرشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد و بە بەشداری ھەڤاڵان ھەورامان عەلی تۆفیق و گژاڵ دەروێش سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە کۆپنهاگنی وڵاتی دانیمارک ئەنجامدرا، کە تێیدا ھەڤاڵانی ناوەند و چەند کەسایەتییەک و چەند ئافرەت و گەنجی چالاکوان لە بواری کاری مەدەنی و دیاسپۆرا لە پارچەکانی کوردستان تێیدا بەشداربوون.

لەو کۆبونەوەکەدا چەندین پرسی تایبەت بە ناوەندی دانیمارک و بەرفراوانکردنی کاروچالاکییەکانی تاوتوێکران و، بەشداربووان بە سەرنج و تێبینییەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، هاوکات پرسی تایبەت بە ئایندەی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و لە وڵاتی دانیمارک ھاتە باسکردن و، پلانی داهاتوویش بڕیاریان لەسەر درا، لەوانەش ھەڵبژاردنەوەی دەستەی نوێی بەڕێوەبردن و، دواتر بە شێوەیەکی بەرفراوان ئەرک و کارەکان دیاری کران.

___

ترەمپ بە توندی رەخنە لە بایدن دەگرێت

KDC

فدراسـیۆنی ڤارين کوردســتانی کۆمیتەی گشتیی خۆی لە وڵاتی نەرویج پێکهێنا

Harmn

ئەکادیمیایەکی سەربە کۆنفیدراسیۆن سیمینارێکیان لە ژێر درووشمی ئازارەکانی کوردستان ساز دا

Harmn