KDC

دوو کوردی دیکە لە لایەن پاسدارانی ئێرانەوە دەکوژرێن

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێـ، لە دوو شوێنی جیاواز بە تەقەیی هێزەكانی ئێران دوو كۆڵبەر بوونە قوربانی.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كۆڵبەرێك كە باوكی سێ منداڵە لە كاتی كۆڵبەری لە سنوورەكانی ئورمیە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی سوپای پاسداران كوژرا.

ڕوونیشیكردەوە، دوێنێ هەینی هێزەكانی سوپای پاسداران لە دۆڵی “بنار” لە ناوچەی مەرگەوەری ئورمیە تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشی كردووە، هێزە چەكدارەكانی ئێران لە بنكەی “دووپلوورە” تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە و لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك بریندار كراوە.

جەختی لەوەش كردۆتەوە، بەهۆی تەقەی پاسدارانی ئەو بنكەیە لە مەڕوماڵاتی هاووڵاتیان، بووەتەهۆی لەناوچوونی 400 سەر مەڕ و زیاتر، هاوكات ٥٠ مەڕی دیكەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و دەستیان بەسەردا گرتووە.

___

ئێران لەماوەیەکی کەم دەبیتە خاوەنی چەکی ناوەکی

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و پارتە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵات لە بەریتانیا لە بەردەم سەفارەتی ئێران خۆپیشاندان ئەنجامدا  

KDC

سەرۆکی دوو دامەزراوەی ئاسمانی دان بە بوونی ژیان و فڕینی تەنە نامۆکان لەسەر هەسارەکانی دیکە دەنێن

KDC
KDC

FREE
VIEW