KDC

دەگمەن و نائاسایی، باڵیۆزی ئیسرائیل لە بەحرەین چاوی بە وەزیری بەرگری ئەندەنوزیا دەکەوێت

باڵیۆزی ئیسرائیل لە بەحرەین ئیتای تیگنەر لە لایەن میدیاکانەوە بینرا کە لەگەڵ پراڤڤۆ سوبینتۆ وەزیری بەرگری ئەندەنوزیا، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئاسایشی هەرێمی دایەلۆگی مەنامە قسە دەکات.

ماڵپەری ڕۆژنامەی یەدیۆت ئەهارۆنۆتی ئیسرائیلی، ڕایگەیاند، کە ئەم کۆبوونەوەیە زۆر نائاساییە، بەو پێیەی ساڵانێکی زۆرە هیچ کۆبوونەوەیەکی گشتی نێوان نوێنەری ئیسرائیلی لەگەڵ هیچ پارت و بەرپرسێکی ئەندەنوزیا نەبووە، بەتایبەتی لە ئاستێکی ئاوا بەرزدا، هەروەها لە کۆنگرەی مەنامە سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل ئیال هولا ئامادەیبوو.

ڕۆژنامەکە تێبینی ئەوەی کردووە کە سیاسەتی فەرمی لە نێوان ئیندۆنیزیا و ئیسرائیلدا ئەوەیە، کە پشتگوێ بخرێن، یا پەیوەندی فەرمی دروست نەکات، بەڵام ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ڕێگەی چەندین کەناڵی ناراستەوخۆ، پەیوەندی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات هەیە.

بەپێی ڕۆژنامەکە 40 هەزار گەشتیار و بازرگانی ئەندەنوزی ساڵێک پێش سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، سەردانی ئیسرائیلیان کردووە.

___

بەلجیکا: خانەوادەیەکی دیاری کورد پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانییەوە دەکەن

nusar1

رۆڵەکانی ئاگار، ئاگر لە چەند شوێنێکی تورکیا بەردەدەن

KDC

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک

nusar1