KDC

ئەمساڵ لاوانی ھەر چوار پارچە كۆنگرەی نەتەوەیی ده‌كه‌ن

بڕیارە كۆنگرەی نەتەوەیی لاوانی ھەر چوار پارچەی كوردستان ئەمساڵ بەڕێوە بچێت و سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێ، نزیكەی پەنجا رێكخراوی تایبەت بە لاوان بەشداری لە كۆنگرەكەدا دەكەن.

مەیسەر نھێلی، سكرتێری یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە ئەمساڵ كۆنگرەی چوارەمی لاوانی كوردستان بەڕێوە بچێت و لاوانی ھەر چوار پارچەی كوردستانیش بەشداری لە كۆنگرەكەدا دەكەن، بڕیارە ئامادەكاری بۆ بەڕێوەچوونی كۆنگرەی لاوانی كوردستان بكرێت و بەپێی راسپاردەی كۆنگرەی رابردوو، لاوانی رۆژھەڵات راسپێردراون بۆ ئامادەكاریی كۆنگرەی چوارەم.

سكرتێری یەكێتیی لاوان گوتیشی، لە چەند رۆژی رابردوودا بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی كۆنگرە، ئێمە لە ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان سەردانی لاوانی رۆھەڵاتی كوردستانمان كردووە.

نھێلی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بڕیارە نزیكەی ٥٠ رێكخراوی تایبەت بە لاوان بەشداری لە كۆنگرەی نەتەوەیی لاوانی كوردستاندا بكەن و ئێمەش چ وەك یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان یانیش وەك ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان، ئامادەین بۆ ھاوكاریی بەڕێوەچوونی كۆنگرە، لەبەر ئەوەی ئەنجامدانی كۆنگرەی لاوان بە گرینگ دەزانین.

___

زیاتر لە چوارهەزار کۆچبەر بێ سەروشوێنن و هەندێکیشیان گیانیان لە دەست داوە لە ڕێگەی دەریادا

KDC

بەرپرسی ئافرەتانی ناوەندی لەندەن سەردانی بەرپرسی ناوەندی یەکێتی ئافەتانی قەڵادزێ دەکات

Harmn

دیدار ی نوێنەری كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوە

Karzan