KDC

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە دەستی پاسداران دەکوژرێت

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە رۆژێکدا لە دوو شوێن تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە، بەهۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و دوو کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رێکخراوەکە باسی لەوەشکردووە، کۆڵبەرەکە ناوی حامید ئەمین پوورە و لە لەکاتی گەڕانەوە لە ناوچە سنوورییەکان، لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوور تەقەی لێکراوە و بریندار بووە، بەڵام بەهۆی سەختیی برینەکەی لە نەخۆشخانە گیان لەدەستداوە.

ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەشکردووە، حامید ئەمینپوور خەڵکی شاری سەقزە و تەمەنی 48 ساڵە، هاوکات، باوکی شەش منداڵە و خێزاندارە .

هاوکات، رۆژی شەممەش هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە ناوچەی سنووریی هەنگە ژاڵەی بانە؛ تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی موختار شەریفی و میکایل برینداربوون .

لەماوەی رابردوودا، بۆ چەندین جار لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە تەقە لە کۆڵبەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە کۆڵبەرانی کورد کوژراون و بوونەتە قوربانی.

___

مۆزەخانەی شیوەکاری کورد دارا محمد عەلی کرایەوە

KDC

کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستانی دەرئەنجامی کۆتایی دیداری لۆزان بڵاو دەکاتەوە

nusar1

پێش ئەوەی کارێکی توندڕەوی ئەنجام بدات، سوید گەنجێک دەستگیر دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW