KDC

ئەڵمانیا: 6 کەس گیانیان لە دەستدا و زۆرێکی دیکە بێ سەروشوێنن

بەهۆی لافاوەوە لە ئەڵمانیا، لانی کەم شەش کەس گیانیان لە دەستدا و کۆمەڵێکی دیکەش بێ سەروشوێنن، ئەوەش دوای ئەوەی لافاو شەقامەکانی داپۆشی و بووە هۆی رووخاندنی خانووەکان.

پۆلیسی شاری کۆبلێنزی رۆژئاوای وڵاتەکە دەڵێ، چوار کەس لە شارۆچکەی ئارویلەر گیانیان لە دەستداوە، هەروەها نزیکەی 50 کەسی دیکە لەسەر سەربانی خانووەکانیان گیرییان خواردووە و چاوەڕێی رزگارکردنیانن، هەروەها لە گوندی شولد، شەش خانوو رووخاون و ژمارەیەکی زۆر بێ سەروشوێنن

دوای چەند رۆژێک لە باران بارینێکی زۆر، کاربەدەستان باری نائاساییان لە ناوچەکەدا راگەیاند، بەشێکی زۆری رۆژئاوا و نێوەڕاستی ئەڵمانیای گرتەوە، هەروەها وڵاتانی دراوسێی ئەڵمانیاش بەهۆی لافاوەوە زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە، لەوانەش بەلجیکا.

پۆلیس ئەوەشی روون کردۆتەوە، کە پیاوێکی تەمەن 82 ساڵ لە شاری وپەرتالی رۆژئاوای وڵاتەکە، کەوتۆتە نێو ژێرزەمینی ماڵەکەیەوە، کە پڕبووە لە ئاو و گیانی لەدەستداوە، ئەو شارەش گەورەترین زیانی بەرکەوتووە.

کاربەدەستان ئەوەشیان ئاشکراکردووە، کە دوێنێ چوارشەممە، کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوەیان لە ماوەی ئەرکێکی فریاکەوتندا لە شارۆچکەی ئالتینای رۆژئاوای ئەڵمانیا خنکاوە، هەروەها کەسێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە و لە شارۆچکەی جۆهیدستاد بێسەروشوێن بووە، ئەوەش دوای ئەوەی هەوڵیداوە خانووەکەی لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە بپارێزێت.

___

‎لەبەردەم بینای قائیمقامی شاری بینگهامتۆن، لە ولایەتی نیویۆرک، ئاڵای کوردستان بە شێوەی فەرمیی هەڵکرا 

KDC

بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ناوەند و کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا

KDC

ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆبلباو یاری کۆتایی جامی سوپەر ئیسپانی ئەنجام دەدەن

nusar1