KDC

بزانە زیانە گیانییەکانی لافاوەکەی ئەڵمانیا چەندە


 

دەستەى گشتى ڕاگەیاندنی سەر بە حکومەتى ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ژمارەى ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و زریانەکەى دوێنێوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٨١ کەس و سەدانی دیکەش بریندارن .

هاوکات پۆلیسی ناوچەى کوبلتس ڕایگەیاندووە، زیاتر لە هەزار کەس دیار نین و بێ سەروشێونن  لە ناوچەکانی نوینار و ئارفایلەر .

ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستادا دەیان ڕێگای سەرەکی نێوان شارەکان گیراون و چەندین باڵەخانە و ڕێگا و  پرد بە هۆی لافاوەکەوە تێکچوون و هێزە حکومەییەکان و سوپا سەرقاڵی گواستنەوەی خەڵکن لەو ناوچانەی کە مەترسی لەسەرە .

لە ڕۆژى دووشەممەى ڕابردووەوە باران و زریان  ناوچەکانی باشور و ڕۆژئاوای ئەڵمانیای گرتووەتەوە و جگە لە زەرەر و زیانێکى زۆری مادی سەدان کەسیش گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش زریانەکە بەردەوامە.

توێژەرێکی کەش و هەوا ( فریدریکێ ئۆتۆ ) دەڵێت : ئەمە وەک ئاگادارکردنەوەیەک دەبێ وەربگرین ، لە ئەڵمانیا خەڵک بە لافاو و باران گیان لەدەست دەدات ، لە باکوری ئەمریکا بە ئاگر خەڵک دەمرێت .

___

سوید:سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆریادی شەهیدکردنی دکتۆر قاسملۆ دەکات

nusar1

نەورۆزا مەزن ل کۆلن ژ بۆ پشتەڤانیا رۆژ ئاڤای کوردستانێ یە.

nusar1

بەشێک لە کتێبی بۆڕییە ئاوەکانی حوکمڕانی- سێھەم

KDC